كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 ى 12 ى 2021، بەگشتی ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نەمە بارانی پچڕ پچڕ، هەروەها بارینی بەفر لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان.
راشیده‌گه‌یه‌نن: سبه‌ی پێنجشه‌ممه، لە كاتەكانی بەیانی زوودا ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، ئاستی باران و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ ئاستی دابارین كەم دەبێتەوە لە شەودا بارانبارین كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
چوارشه‌ممه 22 - 12 - 2021:
هه‌ولێر 10 پله ، دهۆك 9 پله ـ سلێمانی 10 پله ، هه‌ڵه‌بجه 11 پله ، كه‌ركوك 12 پله.
پێنجشه‌ممه 23 - 12 - 2021:
هه‌ولێر 9 پله ، دهۆك 8 پله ، سلێمانی 9 پله ، هه‌ڵه‌بجه 10 پله ، كه‌ركوك 11 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.