Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:52

بەفربارین ژمارەیەک ناوچەی ئیستانبوڵی گرتەوە

کوردستان TV
100%

ئەو شەپۆلەی بەفربارین کە رووی لە ئیستانبوڵ کردووە، کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی ئیستانبوڵ دروست کردووە.

ئەو ناوچانەش کە بەفریان لێباریوە بریتین لە سوڵتانبەیلی، چەکمەکۆی، سانجاکتەپە، ئومرانییە و بەیکۆز،هەروەها بەرزاییەکانی ناوچەی سارییەر بە بەفر سپی بووە.

بەهۆی بەفربارینەوە، شۆفێران گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە، تیمەکانی شارەوانییش دەستیان بە راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی شەقامەکان کرد.

منداڵانیش بۆ چێژ وەرگرتن لە بەفرەکە دەستیان بە یاریی شەڕەتۆپەڵ کرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.