وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: گوژمه‌یه‌ك ته‌رخانكرا بۆ جێ به‌جێ كردنی پڕۆه‌ژه‌یه‌كی تۆڕی ئاو له پارێزگای سلێمانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 ى 12 ى 2021، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بڕیاردرا به خەرجكردنی گوژمەی 175,950,765 سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن و نۆسەد و پەنجا هەزار و حەفت سەد و شەست و پێنج دینار لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری لە شاری سلێمانی.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو گوژمەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.