هاتووچۆی هەولێر خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی بوونی کێشە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەتوانراوە تۆمار بکرێن، داوا دەکات سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە (ژمارەکاتی)ـیانەی کە بەهۆی بوونی کێشە لە ژمارەی لاشە و بوونی بڕین یان تێکچوونی شاسێکانیان نەتوانراوە تۆمار بکرێن و لە پشکنین دەرنەچوون، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانییان بە ئامێری سکانەر."
ئەوەش هاتووە کە " پێویستە لە ماوەی نێوان 2022/1/2 تا 2022/1/15 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، هەر کەسێک دوا بکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت لە تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکەی."
هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە " ئەو ئاگادارییە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە هەموو شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، چونکە تاکە شوێن سکانەری لێ بێت لە کاتی ئێستادا هاتووچۆی هەولێرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.