Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 00:40

 ئەنجوومەنی سندووقی خانەنشینی دەستبەکار دەبێت

کوردستان TV
100%

 

ئەنجوومەنی سندووقی خانەنشینی دوای دەستبەکاربوونی، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەیان خستەڕوو.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دەستبەکاربوونی ئەنجوومەنەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوبراو بە بەشداری هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو."

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕێککەوتی 2021/12/22 هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەنجوومەنەکە، لەمیانی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سندووقی خانەنشینی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیان خستەڕوو بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کارەکانیان لە ئەنجوومەنەکە."

ئاشکراشی کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا "بڕیار درا ئەنجوومەن هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی و سندووقی خانەنشینی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سندووق و پشتبەستن بە شارەزاکانیان لەم بوارە."

لە ڕاگەیانراوەکەدا ڕوونیشی کردەوە کە "ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی سندووقی خانەنشین لە (9) کەسی تایبەتمەند پێک هاتووە، لە هەریەک لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی پلان دانان و پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش) سەرپەرشتی دەکەن."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.