سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازیکردن لە 11 بەنداو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازیکردن لە (11) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان کە دەکەونە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان کە بریتین لە:
١-بەنداوی جەلی لە پارێزگای ھەولێر.
٢-بەنداوی دێگەڵە لە پارێزگای ھەولێر.
٣-بەنداوی حەمامۆک لە پارێزگای ھەولێر.
٤-بەنداوی چەمی سمۆرە لە پارێزگای سلێمانی.
٥-بەنداوی حەسەن کەنۆش لە پارێزگای سلێمانی.
٦-بەنداوی ھەشەزینی لە پارێزگای سلێمانی.
٧-بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دھۆک.
٨-بەنداوی قادر کەرەم لە گەرمیان.
٩-بەنداوی باوەشاسوار لە گەرمیان.
١٠-بەنداوی ئاوە سپی لەگەرمیان.
١١-بەنداوی ھەڕاوە لە گەرمیان.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیشی دا لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی (بێدۆھێ) لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.