Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:52

گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

 

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێی وایە گفتوگۆ دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکڕانیا دەکرێت لە مانگی كانوونی دووه‌مدا دەست پێ بکەن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە ئامادەین لەڕووی دیپلۆماتیەوە و لەڕێی کۆمەڵێک کەناڵەوە گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بكه‌ین، ڕه‌نگه‌ بتوانین لەڕێی دیپلۆماتیەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەین.

هەروەها باسی له‌وه‌ش كرد کە ئه‌گه‌ر ڕووسیا دوژمنکارییەکانی دژی ئۆكڕانیا زیاتر بکات ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامی گەورە  دەبێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەوە دێت کە ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی پێشبینی دەکرێت ڕووسیا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئۆكڕانیا داگیر بکات، بەڵام پێی وایە هێشتا ڤلادمێر پۆتین بڕیاری ته‌واوی له‌و باره‌یه‌وه‌ نەداوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوو هەفتە لەمەوبەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەدا لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری دایە پۆتین ئەگەر ڕووسیا ئۆکڕانیا داگیر بکات ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی سزای ئابووری ڕووخێنەر دەسەپێنن بەسەر ڕووسیادا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.