لە چوارچێوەی کارکردنی تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە لافاو، پاککردنەوە و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکانی سەرکارێز، ڕۆشنبیری، گردجوتیار، دارەتوو، قوشتەپە و بنەسڵاوە لە هەولێر بەردەوامە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند ڕاگەیانراوێکی جیاوزدا ئاماژە بەوە دەکات کە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە سەرکارێز، ڕۆشنبیری، گردجوتیار، دارەتوو، قوشتەپە و بنەسڵاوە کرد کە ئێستا سەرقاڵی پاککردنەوە و فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکانن لە سنوورەکەدا."
ئەوەشی خستۆتەڕوو " ئێستا کەندەکان و ڕێڕەوە ئاوییەکان خاوێن کراونەتەوە و گەورە کراون، وێڕای ئەمە تیمەکانی شارەوانی بەردەوام لە شوێنەکەن و بەردەوامن لە کارکردن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.