ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له عه‌لى ڕزا گوينه‌ى باڵيۆزى كۆمارى توركيا له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عيراق به‌گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرینگيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسولى گشتيى توركيا له هه‌ولێر تيايدا ئاماده بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.