سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌مانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی به حكوومه‌تێكی ته‌وافقی هه‌یه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێستا ده‌توانێ به‌بێ ڕه‌وتی سه‌دڕ حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێ.
نه‌عیم عه‌بوودی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح له به‌رنامه‌یه‌كدا له ته‌له‌فزیۆنی (سۆمه‌ڕییه) ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی ته‌وافقی باشترین بژارده‌یه بۆ قۆناغی ئێستای عێراق، بێگومان به‌بێ لایه‌نی ڕه‌وتی سه‌در یان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دانامه‌زرێ.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌میشه و تا دوایین سات ده‌رگامان كراوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بێگومان ئه‌و كات یه‌كێكیان ده‌توانێ گه‌وره‌ترین لایه‌ن دروست بكات به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێستا 72 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه و ده‌توانێ به‌بێ به‌شداریی ڕه‌وتی سه‌در حكوومه‌ت پێكبهێنێ.
له‌باره‌ی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، نه‌عیم عه‌بوودی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند: هۆكاری دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای ئیتیحادی بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی نوێ له‌لایه‌ن هادی عامڕی سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشكه‌ش به دادگاكه كراوه كه په‌یوه‌سته به ڕاپۆڕتی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌ی كه ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی بهرهههمهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.