حكوومه‌تی به‌ریتانیا سزای توندی به‌سه‌ر ئه‌میری تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی خوڕاسان له ئه‌فغانستان سه‌پاند.
ئه‌میره‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی خوڕاسان ناوی سه‌ناءالله غه‌فارییه و به شه‌هاب مه‌هاجیر ناسراوه.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه: غه‌فاری كه له ساڵی 2020وه بووه‌ته ئه‌میری تیرۆریستانی داعش، به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی (هاوپه‌یمانی له‌پێناو ئاشتی) له ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاستی له‌نێو لیستی ڕه‌شی تیرۆر دانا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چه‌ندان كاری دژ به مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامداوه.
له سزاكانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ناوی 14 ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌پێناو ئاشتیدا هاتووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و ئه‌ندامی سوپای ڕه‌بی ئۆغه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.