نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 75 دۆلار و 38 سه‌نت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23-12-2021 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد‌و له‌كاتژمێر 9:21 خووله‌كی به‌یانی گه‌یشته 75 دۆلار‌و 38 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به 72 دۆلار‌و 84 سهمنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌كاتژمێر 9:15 خووله‌كی به‌یانی به 74 دۆلار‌و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له جۆری" ئۆمیكرۆن" بازاڕه‌كانی نه‌وت سه‌قامگیر نییه‌و نرخی نه‌وت له‌هه‌ڵبه‌زو دابه‌زدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.