گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی CNN له سیسته‌می نه‌خۆشخانه و به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كانه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتوون، گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه له 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له واشنتۆن دی سی و ناوچه‌ی خۆڕێبه‌ری كاروباری ناوخۆ سه‌ربه‌خۆی پۆرتۆ ریكۆ كه سه‌ربه ئه‌مریكایه تۆمار كراوه.
ویلایه‌تی داكۆتای باشوور وه‌ك په‌نجاهه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مریكا ناوی تۆمار كرا كه حاڵه‌تی تووشبوون به‌م جۆره گۆڕاوەی كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە یەکی كانوونی یه‌كه‌م له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.