دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك، چاره‌نووسی ئافره‌ته چالاکێکی مەدەنی كورد لە پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نادیاره.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک هه‌فته لە دەستبەسەر کرانی کەژاڵ نەسری، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی راگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی کەژاڵ نەسری، لە ماوەی هه‌فته‌ی رابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی کردووە، به‌ڵام تا ئێستا نەتوانیویه‌تی چاوی بە کچەکەی بکەوێت و نە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان هەبووە لەگەڵیدا.
کەژاڵ نەسری، چالاکی مەدەنی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە رۆژی یەکشەممە 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوه دەستبەسەر کراوه.
تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری و هەروەها شوێنی راگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.