فەرمانداریهتی گشتی ناوەندی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "کەشتییەکانی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا دەستیان گرت بەسەر بەلەمێکی راوکردن لە باکووری دەریای عەرەب لە 20ی ئەم مانگە کە ژمارەیەک زۆر چەک و تەقەمەنی بار کردبوو".
فەرماندارییهتیهكه راشیدهگهێنێت : "هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیان گرت بەسەر نزیکەی 1400 تفەنگی هێرشبەری جۆری AK-47 و 226600 گوللـە".
روونیشی کردەوەتهوه، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی ئاماژە بەوە دەکات کە کەشتییەکە دروستکراوی ئێرانە و ئاوە نێودەوڵەتییەکانی بەدرێژایی رێگایەک بڕیوە کە دەمێکە بەکاردێت بۆ بەقاچاغبردنی چەک بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ حوسییەکان لە یەمەن.
ئاماژەشی پێداوه، رەوانەکردنی چەک بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان فرۆشتن و گواستنەوە بۆ حوسییەکان بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سزاکانی ئەمریکا پێشێل دەکات.
ئەمریکا دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانی کە بە رێگاوەبوو بۆ حوسییەکان لە یەمەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.