Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:58

له‌ مانگی رابردوودا به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 27 کۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راپۆرتی مانگانه‌ی رووداوه‌كانی كوردستانی ئێرانی راگه‌یاند.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت: له‌ مانگی رابردوودا  به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 27 كۆڵبه‌ر كوژراون و برینداربوون.
راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و مانگه‌دا له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێراندا 2  هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌دراوه‌ و 3 هاووڵاتیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته‌ قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: هه‌ر له‌ مانگی رابردوودا هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراوه‌ و 28 هاووڵاتی كوردیش  تۆمه‌تی جیاجیان دراوه‌ته‌ پاڵیان و ده‌ستگیركراون .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: كه‌ 3 هاووڵاتی دیكه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه‌ سزای به‌ندكرانی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.


 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.