شه‌وی رابردوو فڕِۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له نزیك باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كه‌وته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند: فرِۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له نزیك ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كه‌وته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتی: شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌رچاوه نادیار، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپر له ناوچه‌ی مه‌نسور له رۆژئاوای به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه 1500 مه‌تر له باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوور بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.