له گه‌ری چوارده‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی زاخۆ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاستی میوانداری برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی بیست ونۆ یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی برۆنۆ ئۆلیڤێرا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ زاخۆ تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی پێشخست.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنج یاریزان محه‌مه‌د شاكر گۆڵی دووه‌می زاخۆی به‌ده‌ستهێنا.
به‌مجۆره یاریه‌كه به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆ كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زاخۆ دوای دوو یه‌كسان بوون و دۆڕانێك جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئێستاش به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌فتی ناوه‌ڕاست به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
له خولی نایابی عێراقدا زاخۆ سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.