لە خولی ئیسپانیاو لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی نۆیەمی خولەكەدا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی داو بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی گرانادای میوانداری دۆڕا.
ئهم یارییهش له یاریگای نیوڤۆ لۆس كارمێنس له شاری گرانادا بهڕێوهچوو، دوای تێپەڕبوونی دوو خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی یاری، جواو فێلیكسی پۆرتوگالی سوودی له دهرفهتێك بینی و گۆڵێكی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد، پاشان هێرشبەری ڤەنزوێلی داروین ماچیس گۆڵی بەرامبەری گرانادای لە خولەكی حەڤدە به لێدانێكی بههێز له دهرهوهی ناوچهی سزا بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست و یەكدا، یاریزان خۆرخێ مۆلینا گۆڵی دووەم و بردنەوەی گرانادای تۆماركردو سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەكەی مسۆگەركرد، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی گرانادا لە پلەی دوازدەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیست ودوو خاڵ بەرزبووەوەو ئەتلەتیكۆ مەدریدیش چوارەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە بیستونۆ خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.