یانەی ئینتەرمیلان پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا سەركەوتنی لە هەفتەی نۆزدەمی خولەكە بەدەستهێناو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی تۆرینۆی میوانی بردەوە.
یارییهكه له یاریگای سانسیرۆ له شاری میلانۆ بهڕێوهچوو، بەرگریكاری هۆڵەندی دێنزێل دوفریس تاكە گۆڵی ئینتەری لە خولەكی سیی تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبهڕوو بوونهوهكهی كرده دیاری بۆ هاندهرانی نیراتزۆری.
بەم ئەنجامەش ئینتەرمیلان حەوتەم سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناو پێگەی خۆی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بەهێزتر كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە چلوشەش خاڵ، تۆرینۆش بە بیستوپێنج خاڵ لە پلەی یازدەمی ڕیزبەند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.