مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سنورى قه‌زاكه دزییان كردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، پاش وه‌رگرتنى بڕیارىدادوه‌رو لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوو توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیر بکرێن و لەبەردەم دادوەردا دانیان نا بەتاوانەکەیاندا.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا ھەردوو تۆمه‌تبار (ھ، ح، م) و (م، خ، ع) به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى ٤٤٤ له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
به‌تۆمه‌تى دزیکردن 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.