بەهۆی بەشداریکردن لە پرسەی حەیدەر قوربانی و بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی شارەکانی له شارهكانی كوردستانی ئێران کە بڕیارە ئەمڕۆ، پێنجشەممە 23/12/2021 بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بەڕێوە بچێت، ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێزی و ڕۆژنامەنووس لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا.
ڕێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوە کە ڕۆژی 21/12/2021 ئامانج قوربانی یەکێک لە ژینگەپارێزان و رۆژنامەنووسانی خەڵکی کامێران دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە دەستبەسەر کراوە.
ڕێکخراوی هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئامانج قوربانی بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی کورد دەستبەسەر کراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 19/12/2021، حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە لە كوردستانی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارە درا.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران ڕۆژنامهنووسێکی کورد دهستگیر دهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.