Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 19:27

سلێمانی.. 418 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی 16 پرۆژەی سێکتەری گەشتوگوزار خەرج کرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له‌ پارێزگای سلێمانی 418 ملیۆن دینار بۆ جێ به‌جێ كردنی 16 پڕۆژه‌ی سێكتەری گەشتوگوزار خەرج كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى 12 ى 2021، له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتمان بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لە سەرتاسەری كوردستان دەدات و ئێستاش لەو ڕوانگەیەوە لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا گوژمەی زیاتر لە 418 ملیۆن دیناری بۆ ئەو كەرتە لە سلێمانی خەرج كرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیارییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گیشتوگوزاری سلێمانی و بە مەبەستی جێبەجێكردنی 16 پرۆژەی هەمەجۆری بچووك و مامناوەندی كەرتی گەشتوگوزار خەرج كرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.