Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 19:27

وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت پێشوازی لێده‌كرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-12-2021 لویجی دی مایۆ ، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێدەکرێ. 

دوێنی چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی نۆفا-ی ئیتاڵی بۆ هه‌واڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لویجی دی مایۆ ، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه‌ كوه‌یت وعێراق له‌خۆده‌گرێت.

دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی سالم له‌ كوه‌یت به‌سه‌ركرده‌وه‌و دواتریش سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.