وه‌زاره‌تی كاره‌با نوێترین بڕیار و پلانه‌كانی بۆ ساڵی نوێ راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23 ى 12 ى 2021، له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: كه کەماڵ محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی وەزارەتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە.
- ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە.
- لە ساڵی 2022، دەیان پرۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقلاوە،
* پڕۆژەی هێڵی بازیان- راپەرین،
* پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ- سەید سادق،
* وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک،
* بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا
بە وزەی خۆر،
* تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل،
* تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی تەمویلی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان - عێراق لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دابین بکات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەزیری کارەبا سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە هەر پاش لافاوەکەی هەولێر، بەو پەڕی دڵسۆزی و خێراییەوە بە هانای چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوون و زیانەکانی وێستگە و تۆڕەکانی کارەبای شوێنەکەوە چوون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.