Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 17:42

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

 

ئێستا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی پرس و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڕۆما بکەن.

هەروەها بڕیارە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئیتاڵیا لە هەولێر بەسەربکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش پرسی تیرۆر و مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعش تاوتوێ بکەن. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، پرس و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و ئاماژە بە پرسی تیرۆریش کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.