به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان به‌یانێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پاریزگاكانی هه‌رێم كردووه سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ مۆڵه‌ت یان تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن به نێوده‌وڵه‌تی.
به‌یانه‌كه ژماره (37)ی ساڵی 2021ی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) كراوه.
له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه: لە ڕۆژی 2022/1/3 هەر کەسێک بیەوێت مۆڵەتەکەی بگۆڕێت بۆ مۆلەتی نێودەوڵەوتی بە مەبەستی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، یان گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ تابلۆ ئینگلیزی باریک بگۆڕێ، پێویست ناکات بچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ.
هه‌روه‌ها هاتووه: بەڵکو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی هەر شارێک ده‌توانن لەلای خۆیانه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌ی یان تابلۆیەکەی بۆ بگۆڕێت، ئەمەش کار ئاسانییەکە بۆهاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.