نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشوازى له لويجى دى مايۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئيتاڵیا له عێراق و كونسوڵیان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش و ميوانپه‌روه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵیا نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌ڕووى ئابوورى و كولتوورييه‌وه.
لای خۆيه‌وه نێچێرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئيتاڵيا به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و ساڵى تازه‌وه، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆييى ئيتاڵيا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانيان، دۆخ و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.