Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 17:42

به‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ.. دایک و باوکێک گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار منداڵیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه‌ وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك بوو له‌سه‌ر ڕێگای ته‌قته‌ق - كه‌ركووك شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ دایك و باوكێك و چوار منداڵن.

كانیاو حه‌كیم په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شیوه‌سوور له‌سه‌ر ڕێگای ته‌قته‌ق – كه‌ركووك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ دایك و باوكێك كه‌ خه‌ڵكی گوندی داره‌ختیارن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار منداڵه‌كه‌شیان به‌ سه‌ختی بریندار بوونه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: باوكه‌كه‌ ناوی هه‌ژار وه‌هابه‌ و دایكه‌كه‌ش بێلان حوسێن، منداڵه‌كانیش سێ كچن له‌گه‌ڵ كوڕێك.

لای خۆشییه‌وه‌ هاوكار علی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕاگه‌یاند: كاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دووكه‌س پێش گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چواریشیان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.

گوتیشی كه‌ دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌رچوار منداڵه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك و ئێستا له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.