Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:46

ته‌قینه‌وه‌ له‌ بازاڕێکی تاران ڕووی دا و کوژراو بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕێكی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانی هه‌یه‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نێو بازاڕی (شه‌هید مه‌حه‌لاتی) له‌ گه‌ڕه‌كی زهور له‌ خۆرهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خت ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ بوتڵێك غاز سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و دواتریش ته‌واوی دووكان و بازاڕه‌كه‌ گڕی گرتووه‌ و سووتاوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بازاڕی شه‌هید مه‌حه‌لاتی یه‌كێكه‌ له‌ بازاڕه‌ هه‌ره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاری تاران و پێشتریش چه‌ند جارێكی تر به‌هۆی ئاگره‌وه‌ سووتاوه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا قوربانی هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌كه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ و ئێستاش ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.