به‌گوێره‌ی نوێترین لێكۆڵینه‌وه كه ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه 72%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕوایان به تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تیش فه‌یسبووك و تویته‌ر نییه.
له تۆژینه‌وه‌كه‌دا هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئاست و ته‌مه‌نه‌ی جیاوازی به‌شدارییان كردووه، ده‌ركه‌تووه كه زۆرینه‌یان بڕوایان به‌و زانیاریی و بابه‌ت و ڕیكلامانه نییه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بڵاوی كرده‌وه: 72% ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوتوویانه كه بڕوامان به ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك نییه، 10%ش پێیانوایه ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌بێت، هه‌روه‌ها 56% وای بۆ ده‌چن كه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ریان به‌جێده‌هێڵێ، له كۆتاییشدا 33% پێیانوابووه كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی نه به خراپ و نه به باش له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌جێ ناهێڵێ.
ڕاشیگه‌یاند: له‌نێو هه‌ر 10 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی شه‌شیان بڕوایان به ماڵپه‌ڕی (تیك تۆك و ئینستگرام) نییه، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریش باوه‌ڕ به واتس ئاپ و یوتووبیش ناكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: له‌نێو هه‌ر 10 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی 7یان پێیانوایه مۆبایل و ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كانیان گوێی لێ ده‌گیرێ و بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن سیخوڕی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.