بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) دەرزی "ئەپریتۆد" پەسەند دەکات کە بەکاردێت بۆ ڕێگریکردن لە ئایدز.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت" بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە "ئەپریتۆد یەکەم چارەسەرە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ئایدز کە لە ڕێگەی دەرزییەوە وەردەگیرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکییەوە پەسەند کرا.
بەپێی ڕاگەیانراوی ماڵپەڕەکە دەرزییەکە بەردەست دەبێت بۆ ئەو کەسە هەرزەکارانەی کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە، بەڵام پێویستە ئەو کەسە کێشی لەشی لە 35 کیلۆگرام کەمتر نەبێت.
ئەپریتۆد لە ماوەی یەک مانگدا بە دوو ژەم وەردەگیرێت کە پێویستە هەردوو ژەمەکە ماوەی نێوانیان دوو هەفتە بێت، دوای ئەوە دەرزییەکە هەموو دوو مانگ جارێک بەردەوامی پێی دەدرێت.
ئاماژە بەوەش دەکرێت کە دەرزییەکە ژمارەیەک کاریگەری لاوەکی هەیە، کە پێکهاتووە لە تا، سەرئێشە، ماندوویی، ئازاری پشت و ئازاری ماسولکەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە 37 ملیۆن کەس لە جیهان هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەو ڕێژەیەشدا زیاتر لە 25 ملیۆن لە هەرێمەکانی ئەفریقیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.