Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 16:07

وه‌زاره‌تی کاره‌با: کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

 

له‌ ئاگادارییەکدا لیژنەی پێوەری زیرەکی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ كێشه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی كاره‌بای پێوه‌ری زیره‌كی هاوبه‌شانیان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کراوه‌ کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لە پێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان بۆ دروست ده‌بوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەمەودوا پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 خوله‌ك و 17 چركه‌ کارەبایان دێتەوە، بە پێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.