Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 16:07

کەشناسی: ئەمشەو لە سەنتەری شارەکان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی  کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش نمە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند " ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان نيمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێک له‌ قه‌زا و ناحيیه‌كانی سلێمانى (جگه‌ له‌ گه‌رميان) نمه‌ باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵ ببارێت و له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و دهۆک و هه‌ڵبجه‌ش نمه‌ باران ده‌بارێت."

هەروەها ئەوەش هاتووە " سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا بارانى مامناوه‌ند له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكوورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێک له‌ قه‌زا و ناحيیه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و کەرکووکیش نمه‌ بارانى لێ ده‌بارێ وه له‌ دواى نيوه‌ڕۆوه‌ كاريگه‌ريیه‌كه‌ى به‌لاوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه و پله‌كانى گه‌رماش به‌نزمى ده‌مێنێته‌وه‌."‌

کەشناسی لە بڵاوکراوەکەیدا ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیە:-

هه‌ولێر 0.2 ملم

سلێمانى 12.9 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 5.4 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

بامه‌ڕنێ 0.2 ملم

بازيان 9.0 ملم

ده‌ربه‌نديخان 10.0 ملم

دوكان 5.4 ملم

هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم

كه‌لار 1.2 ملم

كانى ماسى 2.4 ملم

خه‌بات 0.2 ملم

مه‌يدان 6.2 ملم

سۆران 1.2 ملم

پێنجوێن 12.0 ملم

ماوه‌ت 7.2 ملم

قه‌ڵادزێ 8.6 ملم

چۆمان 0.8 ملم

کەرکووک 2.9 ملم

خورماتوو 6.0 ملم

خانەقين 0.3 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.