لە کەرکووک مامۆستایەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا و پۆلیسی کەرکووک لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کوژرانی دەکات.
ھەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کەرکووک ڕایگەیاند: مامۆستایەک بەناوی "جومعە ھايس ئەلجبووری" لە گەڕەکی 1ـی حوزەیران لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو کە "پۆلیسی کەرکووک لێکۆڵینەوەیان لەھۆکاری کوشتنەکەی دەست پێ کردووە."
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژە بەوەش دەکات کە بەپێی سەرچاوەیەک ھۆکاری کوشتنەکەی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.