ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوو نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بوو.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 29 سه‌نت دابه‌زی، واته 0.4% نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و بوو به 76.56 دۆلار، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ پێنجشه‌م نرخه‌كه‌ی 2.1% به‌رزببووه‌وه.
سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وتی تێكساسیش دوای داخستنی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه نرخی ئه‌م جۆره نه‌وته ئه‌مڕۆ هه‌ینی دیاری نه‌كراوه.
نرخی نه‌وت ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له‌سه‌ر ئابووری جیهان زیاتر كه‌متر ببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.