Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:55

ئیسڕائیل بوودجه‌شی بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئێران داناوه‌

کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌ی دارایی كه‌نیسه‌ی ئیسڕائیل ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیاریكردنی بودجه‌یه‌كی زیاتر به‌ بڕی 9 ملیار شیكل (2.9 ملیار دۆلار) ده‌ربڕی بۆ خۆئاماده‌كردنی زیاتری سوپای ئیسڕائیل بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران.

ڕۆژنامه‌ی (ئیسڕائیل هیوم) بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیسڕائیلییه‌كان بۆ پلانی فریاكه‌وتن و له‌ناكاوی كاره‌ سه‌ربازییه‌كان دێت دژی ئێران وه‌ك دوایین هه‌ل ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌ دبلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سنوورداركردنی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ری نه‌گرت.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بودجه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی تاوتوێ و په‌سه‌ند كرابوو.

ڕۆژنامه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بودجه‌یه‌ تایبه‌ت و زیاده‌یه‌ و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی وڵات و وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ نییه‌.

جێی باسه‌ حكوومه‌تی ئیسڕائیل به‌ سه‌رۆكایه‌تی نه‌فتالی بنیت له‌ تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندی دابوو له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی هه‌مان ئه‌و پلانانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی پێشووی ئیسڕائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ دیاری كردبوو بۆ خۆئاماده‌كردن و ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشكردنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.