Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:48

ژماره‌ی قوربانییانی گه‌رده‌لوولی ڕای بۆ 1000 که‌س به‌رز بۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانی فیلپین ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین زانیاریی له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانییانی گه‌رده‌لوولی ڕای ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ زیاتر له‌ 1000 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ڕای كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ فیلیپین ڕووی دا و كاره‌ساتێكی مرۆیی و ژینگه‌یی ڕوویداوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 326 كه‌س مردوون، 661 كه‌سیش به‌شێوه‌ی جیاواز برینداربوون و تا ئێستاش چاره‌نووسی 58 كه‌س نادیار و بزره‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (فڕانس پرێس) پێشتر له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی فیلپین گواستبوویه‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی مردووان به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ڕای 208 كه‌سه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی فیلپینیش پێشتر له‌ كاتێكی تردا ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ 156 كه‌س مردوون و 275 كه‌سیش بریندارن له‌گه‌ڵ 37 كه‌سی تر بێ سه‌روشوێنن.

گه‌رده‌لوولی ڕای له‌ ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ له‌ فیلیپین ڕووی دا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ڕووداوی سروشتی بووه‌ له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌ ڕوو بدات و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌وییه‌كی زۆر داڕما و لافاو و كاره‌ساتی سروشتی گه‌وره‌شی به‌دوای خۆیدا هێنا.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.