وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداریی دایه هاووڵاتییان بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ و داوای كرد هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و ماسك ببه‌ستن.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار بڵاو ده‌بێته‌وه و ڤایرۆسه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی له 100 وڵاتی جیهان.
داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد ئاگاداری دۆخی ته‌ندروستی خۆیان بن و هه‌موو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن به به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تیش له شوێن و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی تازه.
هه‌روه‌ها داواشی كرد هاووڵاتییان زیاتر به‌ره‌و بنكه‌كانی كوتانی ڤاكسینه‌وه بچن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تبن له سه‌رجه‌م ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كانی تری كۆڕۆنا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌روه‌ها هۆشداریی دایه شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك هۆڵ و نادی و باخچه و چێشتخانه و كافتریاكان پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه بن كه له‌لایه‌ن لیژنه باڵاكانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانییه‌وه ده‌رچوونه و نه‌هێڵن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌نه‌گرتووه بێنه ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه.
هه‌روه‌ها داواشی لێ كردن سه‌رجه‌م پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك ماسك و پاككه‌ره‌وه‌كان له‌نیو هۆڵ و شوێنی ئاهه‌نگه‌كان به‌رده‌ست بكه‌ن و مێز و كورسی دانیشتنه‌كانیش له‌یه‌كتره‌وه دوور دابنێن.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وه‌رگرتنی ژه‌مه‌كانی ڤاكسینه كه ئێستا بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق به‌بێ جیاوازی له بنكه‌كانی وه‌رگرتن ئاماده و به‌رده‌ستن.
له كۆتاییشدا سوپاسی ئاراسته‌ی سوپای سپی و سه‌رجه‌م كادیرانی ته‌ندروستی و ئیداری و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی وڵات كرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كاره به‌رده‌وامه‌كانیان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكوومی و ناحكوومییانه‌ش كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا پشتگیری كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان كردووه و هاوكاریان بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.