پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك زانیاری نوێی له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و مامۆستایه ئاشكرا كرد كه شه‌وی ڕابردوو له شاری كه‌ركووك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا.
شەوی ڕابردوو ماموستایەک به‌ناوی جومعه هايس ئه‌لجبووری لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی یەکی حوزیران له شاری کەرکووک کوژرا.
ڕائید عامر مه‌حیه‌دین گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك زانیاریی نوێی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه به هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) دا و ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ هه‌ر دوای ڕووداوی کوشتنی ماموستاکە، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشنی تاوانی کەرکووک و بنکەی پۆلیسی عەدالە لێکۆڵێنەوەكانیان دەست پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای بینینی کامێرای چاودێریی شۆێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە برایەکی تەقەی لێ كردووه و به‌هۆیه‌وه كوژراوه‌كه كه پیشه‌ی مامۆستا بووه، دەستبەجێ هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی لە دەستداوە.
گوتەبێژه‌كه‌ی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد كه ته‌نیا 3 کاتژمێر دوای تاوانەکە، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا کە برای کوژراوەکە بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لیکۆڵینەوەکانیشدا دانی بە تاوانەکەی داناوە کە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وه براکەی خۆی کوشتووە.
له كۆتاییدا ڕائید عامر مه‌حیه‌دین گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ڕایگه‌یاند كه ئێستا بکوژەکە بە پێ ماددەی 406 دەستگیركراوه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.