Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:47

ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ جه‌ژنی له‌دایکبوونی په‌یامبه‌ر مه‌سیح په‌یامی پیرۆزبایی بڵاو ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ناوه‌ندی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیرۆزبایی له‌ ئاراسته‌ی خوشك و برا كریستیانه‌كان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی په‌یامبه‌ر مه‌سیحه‌وه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی پەیامبەر مەسیح، پەیامی پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان دەكه‌ین.

ڕاشیگه‌یاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە رێگربووە لەو پیلانانەی کە بە نیازبوون کەلتووری جوانی گیانی پێکەوەژیان لە نێو کوردستاندا بشێوێنن.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی ناوه‌ندی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات:-

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی پەیامبەر مەسیح سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان بە تایبەتی و جیھان به‌ گشتی دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنەوەی ئەم جەژنە گیانی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان قوڵتر بکاتەوە و ئەم جەژنەش بەخۆشی كامه‌رانى بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە، خۆشبەختانەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە رێی لەو پیلانانە گرتووە کە ئەو گیانی پێکەوەژیانەی کە بووەتە بەشێکی سەرەکی کەلتووری جوانی کورد، بشێوێندرێت.
جەژنتان پیرۆز ھەر لە کامه‌رانیدا بن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
24ی12ی2021

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.