Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:44

"سعوودیە بە هاوکاری چین سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیکییە"

کوردستان TV
100%

 

ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای دەکات، سعوودیه‌ به‌ شێوه‌یەكی زۆر چاڵاكانه‌ و به‌ هاوكاری حكوومه‌تی چین سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكییه‌.

كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی له‌ ڕاپۆرتێكدا لەسەر زاری دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: سعوودییە بە هاوکاری چین سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مووشەکە، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی جۆبایدن و ئیدارەکەی بۆ سنوورداركردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاڵۆزتر ده‌كات.

 له‌مباره‌وه‌ سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان ڕاگەیاندووە کە له‌ ڕابردوودا سعوودیه‌ چه‌ندین مووشه‌كی جۆری كیشوه‌ربڕی له‌ چین كڕیبوو، به‌ڵام هێشتا سعوودیه‌  نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک وڵاتێک خۆی بناسێنێت كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكی هه‌یه‌.

 به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ ده‌ست سی ئێن ئێن كه‌وتوون و له‌ مانگی ده‌ستكردی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراون، ده‌رده‌كه‌وێت سعوودیه‌ لانیكه‌م له‌ بنكه‌یه‌كدا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكییه‌.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی پێ دەکات "ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ به‌ڕاستی هه‌نگاوه‌كانی بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی مووشەكی بالیستیكی ده‌ست پێ كردبێت، ئه‌سته‌مه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئاماده‌بن به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆیان سنووردار بكه‌ن.

ئه‌مه‌ش واتە به‌ كرده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌كانی ڤیه‌نا، به‌ ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی ‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌گاته‌ هێڵێ كۆتایی و ده‌بێت چاوه‌ڕێی لێكه‌وته‌ نوێیه‌كان بكرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.