Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:30

سبەی تەرمی قوربانییانی ڕووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

سبەی شەممە تەرمی ئەو 16 کۆچبەرە کوردانەی کە لە بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ هه‌ینی ته‌رمی ئه‌و 16 كۆچبه‌ره‌ی كه‌ له‌ نۆكه‌ندی ئینگلیز خنكابوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ سبەی دواخرا.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە کاتژمێر 4:30 ـی بەرەبەیانی سبەی شەممە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی کێشەیەک لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ گەڕانەوەیان دواخراوە.

جێی باسە لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە تەرمی قوربانییان دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.