Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:30

ئومێد خۆشناو: خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئازاری یەکتردان

کوردستان TV
100%

 

هاوکارییەکانی خەڵکی سلێمانی گەیشتە شاری هەولێر و لە بەرامبەردا پارێزگاری هەولێر سوپاسی کردن و ڕایگەیاند، خەڵکی کوردستان سەرەڕای جیاوازییەکان لەگەڵ ئازاری یەکتردان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرئەمڕۆ هەینی پێشوازی لەو گرووپ و خەڵکانە کرد کە لە سلێمانییەوە هاتبوون بۆ هەولێر، بۆ پێشکەشکردنی کۆمەک و هاوکارییەکانی خەڵکی سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.

لە کۆنگرەکەدا ئومێد خۆشناو بەخێرهاتنییانی کرد و ڕایگەیاند: بەخێرهاتنی ئەو ئازیزانە دەکەین کە لە سلێمانیی و دەوروبەرییەوە هاتوون بۆ هەولێر، ئێمە بە پەیامێکی گەورە و نیشتمانی وەریدەگرین.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە خەڵکی هەولێر هەمیشە پەناگەی هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بووە، هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک هاوکارییان پێویست بووبێت خەڵکی هەولێر دەستپێشخەربوونە، ئێستاش دەبینین خەڵکی شارەکانی دیکە بەهەمان شێوە هەڵوێستیان وەرگرتووە.

ڕوونیشی کردەوە کە دڵنایی دەدەن بە خەڵک ئەو هاوکارییانە بریتی نییە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، بەڵکو تەنیا پێداویستی سەرەتایین.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو پڕۆسەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە بریتی بووە لە پڕۆسەی دەربازکردنی خەڵکەکە و ناونووسکردنی زیانلێکەوتووان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی داپەروەرانە قەرەبوو بکرێنەوە، پڕۆسەیەکی تریشیان بریتی بووە لە پاککردنەوەی شوێنەکان لە دوای لافاو.

پاریزگاری هەولێر هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو هاوکارییانەی سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پەیامێکی نیشتمانی و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان دەزانین، سەرەڕای جیاوازییە سیاسییەکان خەڵکی کوردستان تێکڕا لەگەڵ ئازاری یەکتردان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.