به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن.
ته‌ندروستی سلێمانی له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: لە ڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ‌دا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: داوا لەهاووڵاتییان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.