مامۆستایان و کارگێڕی قوتابخانەیەک لە هەولێر جلوبەرگی زستانەیان بۆ قوتابییان دابین کرد کە زۆربەیان زیانبەرکەوتووی لافاوەکەن.
کارزان کاکل پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە قوتابخانەیەکی دارەتوو لەلایەن مامۆستا و کارگێڕی قوتابخانەکەوە جلوبەرگی زستانەیان بەسەر قوتابییاندا دابەش کرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد زۆربەی قوتابییانی قوتابخانەکە زیانبەرکەوتووی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردووی ناحییەی دارەتوو بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.