Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:31

مەکتەبی سیاسی پارتی لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحدا جەخت لە پێکەوەژیان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتییانی مەسیحی دەکات و جەخت لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەکان دەکاتەوە. 

 

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

 لەم دەرفەتەدا دووبارە شانازی بەو فەرھەنگ و فرە رەنگییەی پێکهاتەکان دەکەین و وەک هەمیشەش جەخت دەکەینەوە لە سەر پتەوکردن و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، بە هیوای جەژنێکی ئاسودە و بەختەوەر...

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.