Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:33

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن دەکات 

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کرد بۆ  کۆچی دوایی ( حەسەن ئەحمەد سورچی)ی مامی. 
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 
لە بەرامبەردا عەلی حوسێن سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.