Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:26

مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان:-

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان .

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.