Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:39

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە:- 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە.

مسعود بارزانی

٢٤ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.